riklam

ڤیزای نێوان عیراق و ئێران هەڵدەگیرێت

جیهان 04:14 PM - 2021-06-09
.

.

ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بە سەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی بڕیار لەسەر هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عیراق و ئێران دەدات بەمەبەستی ئاسانکاری هاتووچۆی هاوڵاتیانی ئێرانی و سەردانی کردنی شوێنە پیرۆزەکان لە عیراق.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی رەسمی حکومەتی ئێران رایگەیاندوە: ئەمڕۆ چوار شەممە ٩-٦-٢٠٢١ لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراندا کە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرۆکایەتی دەکرد، بڕیاردرا بە هەڵگرتنی ڤیزای هەڵگرانی پاسپۆرتی ئاسایی لە نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و عیراق بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێکارە بۆ ئاسانکردنی سەردانی هاوڵاتیانی ئێرانە بۆ ناوچە پیرۆزەکان لە عیراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشنیاری هەڵگرتنی ڤیزای هەڵگرانی پاسپۆرتی ئاسایی کردبوو لە نێوان هەردوو وڵاتدا و داواکە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرابوو.


PUKmedia ئاژانسی فارس نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket