riklam

تەندروستی سلێمانی هۆشداری سەرهەڵدانی كۆلێرا دەدات

کوردستان 02:55 PM - 2021-06-09
.

.

تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانی نەخۆشی كۆلێراو رایدەگەیەنێت: توشبون بەسكچون و رشانەوە شەند هێندەی رابردوو زیادیكردوەو ئەگەر دۆخەكە كۆنترۆڵنەكرێت ئەگەری بڵاوبونەوەی كۆلێرا هەیە.

د.سەباح هەورامی بەڕێوەڕی تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێستا وەرزی سكچون و كۆلێرایەو وەك تەندروستی بەرنامەی خۆمان داناوەو لەگەڵ رێكخراوی تەندروستنی جیهانیش لەگفتوگۆداین.

وتیشی: ئاماری توشبون بەسكچون بەراورد بەپێشتر سیچ هێندە زیادیكردوەو مایەی هەڵوێستە لەسەر كردنەو هاووڵاتیان بەدەست نەخۆشیەكەوە دەناڵێنن، بۆیە ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت ئەگەری بڵاوبونەوەی كۆلێر هەیە، هۆكارێكی سەرهەڵدانی كۆلێراش بەهۆی خواردنەوەی ئاوی نەشیاوە بەتایبەت ئاوی بیر كە ئێستا بەهۆی كەمئاوی و وشكەساڵییەوە خەڵك ئاوی بیر زۆر بەكار دەهێنێت.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەشڵێت:  لەرۆژانی داهاتوودا رێژەی بەكارهێنانی كلۆر بۆ ناو ئاوی خواردنەوەی سلێمانی زیاد دەكرێت.

لای خۆشیەوە د.رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەگەڵ تەندروستی سلێمانی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی كۆبووینەتەوە بۆ رێگری لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆلێرا، پێویستە هاووڵاتیانیش خۆیان بەدوور بگرن لەبەكارهێنانی ئاوی بیرو ئەو سەرچاوانەی كلۆری تێدا نیە.

ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت لەم وەرزەدا گەر وەزری گەرمایە هاووڵاتیان لەكاتی بەكارهێنانی سەوزەدا پێش بەكارهێنانی بەتەواوی بیشۆنەوەو مادەی پاكژكەرەوەی تێبكرێت، ئەگەری زۆریشە لەچەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری قەدەغەكردنی سەوزەوە میوە لەچێشخانەكان دەربكەین.

PUKmedia جەمال سەرگەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket