riklam

مه‌خموور.. بۆمبێك به‌ سێ منداڵدا ته‌قییه‌وه‌

کوردستان 01:22 PM - 2021-06-09
.

.

 له‌ئه‌جامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌ گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خموور به‌سێ منداڵدا یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووره‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆمبه‌ چێندراوه‌كان بۆ  سه‌رده‌می داعش ده‌گه‌ڕ‌ێنێته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وسنووره‌ باڵا ده‌ست بوون.

غازی فیسڵ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌و سنووره‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕ‌ۆ له‌ گوندی (كه‌به‌رۆك) سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خموور له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراوی پاشماوه‌ی تیرۆرستانی داعش  سێ منداڵی به‌ڕ‌ه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوونه‌ قوربانی.  

وتیشی: له‌ رووداوه‌كه‌دا منداڵێك به‌ناوی ( ایهم نازم خزر) گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوانی تریش  برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌.

غازی فه‌یسه‌ڵ  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ تیرۆرستانی داعش به‌شێكی زۆر له‌ رێگاكان به‌ بۆمب و مینی جۆراوجۆر چێندراوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ له‌رابردوودا به‌چه‌ندین كه‌سی تر ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket