riklam

چوار رۆمانی وەرگێڕراو بڵاودەكرێنەوە

ئەدەب وهونەر 01:14 PM - 2021-06-09
.

.

لەناو كتێبخانەی مەموزین لە هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەرۆشنبیران، كۆرێك بۆ هەردوو نووسەر ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل و جەلیل كاكەوەیس بە بۆنەی چاپ و بڵاوكردنەوەی چوار رۆمانی وەرگێڕاو سازكرا.

رۆمانەكانی كچانی لاش و پەرییەكانی چیا لەنووسینی وارد بەدر ئەلسالم و وەرگێڕانی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل، خانمی سێبریا نووسینی هێنری ترۆبا وەرگێڕانی جەلیل كاكەوەیس، راپۆرتی پەپوە سلێمانكە لەنووسینی حەبیب عەبدولرەب سروری، لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕراون و دەزگای سەردەم چاپی كردوون.

لەوبارەیەوە ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل بە PUKmedia ی راگەیاند: وەرگێڕان بۆ شارەزابوون لە ئەدەب و كەلتوری بیانی گرنگە، 

رۆمانە وەرگێڕراوەكانی من باس لە هێرشی داعش دەكات بۆ سەرئێزدییەكان و بەغنیمە بردنی كچ و ژن و منداڵیان.

هاوكات جەلیل كاكە وەیس -یش وتی: رۆمانی خانمانی سێبیریا باس لە چەوسانەوەی ژنان دەكات لەسەردەمی قەیسەردا كەچۆن بەرەو سێبیریا رەوانەیان دەكەن و تووشی ئازاری جەستی و روحی دەبن، لەرۆمانی راپۆرتی پەپوەسلێمانكە رۆمانووس یەمەنییە و باس لە كێشەكانی عەرەب دەكات و كوردیش لەچوارچێوە باس دەكات. 

PUKmedia سەباح شوكر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket