riklam

هه‌رێم.. قوباد تاڵه‌بانی و وه‌فدێكی ئه‌مریكا كه‌رتی تایبه‌ت تاوتوێ‌ ده‌كه‌ن

کوردستان 01:01 PM - 2021-06-09
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌مریكی به‌ سه‌رپه‌رشتی رۆبه‌رت وۆله‌ر كۆنسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم كۆبووه‌وه‌ و هه‌ردوولا هاوڕ‌ابوون له‌سه‌ر پێویستی گرنگیدان و پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان.

قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌ پێویستی هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكی كرد بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌یی حكومه‌تیشی ده‌ربڕ‌ی بۆ هه‌موو جۆره‌ كارئاسانییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكی له‌ هه‌رێمی كوردستان، هاوكات باس له‌ پێویستی پێداچوونه‌وه‌ و چاكسازی كرا له‌ سیستمی بانكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ جۆرێك رێكبخرێته‌وه‌ ببێته‌ پاڵپشتی وه‌به‌رهێنه‌ران و رۆڵی گرنگ ببینێت له‌ پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێویستی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق كرا و كۆنسوڵی ئه‌مریكاش پشتگیری خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕ‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket