riklam

سه‌رۆك كۆمار: ده‌بێت پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ له‌كه‌ركوك بپارێزرێت

عیراق 12:53 PM - 2021-06-09
.

.

سه‌رۆك كۆمار جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ و زامنكردنی مافی سه‌رجه‌م پێكھاته‌كانی شاری كه‌ركوك دوور له‌ په‌راوێزخستن و جیاكاری و سه‌پاندنی سیاسه‌تی ئه‌مری واقع.

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق سێشه‌ممه‌ 8 ی حوزه‌یرانی 2021 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ شاندێكی كه‌سایه‌تی شاری داقوق و گوندی به‌شیر له‌ پارێزگای كه‌ركوك.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی كۆی بارودۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك، و جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌گرنگی به‌ھێزكردنی ئاسایش و ئارامی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شاری كه‌ركوك، ھه‌روه‌ھا دووپاتكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی كۆتایی هێنان به‌ دیارده‌كانی ده‌ستدرێژی و په‌راوێزخستن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كان به‌پێی خواستی هه‌موو پێكهاته‌ ره‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوك و دابینكردنی پێویستییه‌كان دوور له‌ په‌راوێزخستن و جیاكاری.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ كه‌ركوك و پابه‌ندبوون به‌دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و زامنكردنی مافی پێكهاته‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و پێویست بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و خواستی خه‌ڵكی كه‌ركوك دوور له‌ په‌راوێزخستن و جیاكاری و سه‌پاندنی سیاسه‌تی ئه‌مری واقع.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی شاندی میوان روونكردنه‌وه‌یه‌كی وردیان سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی قه‌زای داقوق و پێویستییه‌كانی هاوولاتیان كرد، و له‌و رووه‌وه‌ سه‌رۆك به‌رھه‌م داوایكرد كێشه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی كه‌ركوك به‌ شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، ھاوكات دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری وردی بارودۆخی كه‌ركوك ده‌كات و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و  چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌ جۆراوجۆره‌كان و كۆتایی ھێنان به‌ نه‌ھامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كات، به‌جۆرێك زامنی پاراستنی ئاسایش و مافی هاووڵاتیان و دابینكردنی پێداویستیی ژیانی خه‌ڵكی كه‌ركوك بكات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket