riklam

هۆڵی هونەرمەند عومەری كەریم ئاغا دەكرێتەوە

ئەدەب وهونەر 12:20 PM - 2021-06-09
.

.

بە دروشمی پەروەردە و هونەر هێزی پێشكەوتن و دواڕۆژی وڵاتن، بە چاودێریی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 9-6-2021، قوتابخانەی مەڵكەندی بنەڕەتی بەهەماهەنگی لەگەڵ سەلام عەلی قەرەداغی، لەناو قوتابخانەی مەڵكەندی كە یەكێكە لە كۆنترین قوتابخانەكانی شاری سلێمانی ساڵی 1953 دروستكراوە، هۆڵی هونەرمەند عومەری كەریم ئاغا كرایەوە. 

هۆڵەكە لەسەر ئەركی پارێزگاری سلێمانی  و هونەرمەند عومەری كەریم ئاغا لەسەر روبەری 15 بە 10 مەتر بەشێوازێكی داخراو لەناو قوتابخانەكە نوێكراوەتەوە و ئامێرەكانی دابەشكردنی دەنگ و فێنككردنەوە و روناكی و فەرش و كورسی و داتاشۆی  بۆ دابینكراوە و بۆ چالاكییە جۆراوجۆرەكانی خوێندكاران و قوتابخانە و قوتابخانەكانی دەوروبەری بەكاردەهێندرێت.

 شایەنی باسە  بەرامبەر هاوكارییە بەردەوامەكانی بۆ قوتابخانەكە و خۆشەویستی خەڵك سلێمانی بۆ ئەم هونەرمەندە، ئیدارەی قوتابخانەی مەڵكەندی بڕیاریدا ئەم هۆڵە بكات بە ناوی هونەرمەند عومەری كەریم ئاغا -ەوە.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket