riklam

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات‌

کوردستان 11:51 AM - 2021-06-09
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌م له‌شه‌ڕی دژی داعش.

پاش ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبۆوه‌وه‌.

دواتر له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ركام له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: به‌ریتانیا ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ پشتیوانیكردنی گه‌لی كورد و هاوكارمان بوون له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌رز ده‌نرخێنین و قۆناغی دوای كۆرۆنا پێویسته‌ هاوئاهه‌نگی نێوان وڵاتانی جیهان هه‌یه‌.

دواتر دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێم درێژه‌پێدانه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینمان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد هه‌یه‌.

وتیشی: سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌م له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و خۆشحاڵین كه‌ كاری هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket