riklam

جەخت لە بەھێزكردنی پەیوەندییەكانی عیراق و بەریتانیا دەكرێتەوە

عیراق 09:25 AM - 2021-06-09
.

.

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازیكرد لە راب دۆمینیك، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و جەختیكردەوە لە پێویستی ھەماھەنگی بۆ ھێنانەكایەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و ھاریكاری بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانكاری كەشوهەوا.

لە دیدارەكەدا كە بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق ئامادەی بوون گفتوگۆكرا سەبارەت بە گرنگی بەھێزكردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عیراق و بەریتانیا لە سەرجەم بوارەكاندا لە رێگەی ئەو لێكتیگەشتنە ھاوبەشەی كە لە نیوان ھەردوو وڵات واژووكرا ئەمڕۆ كە جەختدەكاتەوە لەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بەجۆرێك لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست بێت لە بوارەكانی ئابووری و رۆشنبیری، كە سوودی ھەیە بۆ هەموو ناوچەكە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، ھاوكات دووپاتكرایەوە لە بەھێزكردنی هەماهەنگی بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی ئیداری و دارایی و گێرانەوەی پارە و سامانی دزراو و بە تاڵانبراوەكانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات، ھەروەھا بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكانی ژینگە پەیوەست بە گۆڕانكاری كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی و ئاڵوگۆڕكردنی شارەزایی لەو بوارە گرنگەدا كە هەڕەشە لە هەموو جیهان دەكات.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە كە عیراق رووە و پەیوەندییە هاوسەنگەكان ھەنگاودەنێت لەسەر بنەمای كاری هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دۆست لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و كەمكردنەوەی بارگرژییەكان و پشتیوانیكردن لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و تەندروستی و ژینگە  كە سوودی بۆ هەمووان ھەیە.

لای خۆییەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایش و سەقامگیری و رۆڵی كارای عێراق لە ناوچەكە دووپاتكردەوە، ھەروەھا خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی هاوئاهەنگی و ھاریكاری لەبوارەكانی ئابووری و رۆشنبیری و پاڵپشتی وەبەرهێنان و برەودان بەدەرفەتی گەشەپێدان و پێشكەوتن بۆ عێراق دەربڕی.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket