riklam

سه‌قز.. كوڕێك ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌كوژێت و ته‌رمه‌كه‌شی ده‌سووتێنێت

ژنان‌ 08:25 AM - 2021-06-09
.

.

كچێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵان پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كوژرێت ته‌رمه‌كه‌شی ئاگرتێپه‌رده‌درێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوێنێ ته‌رمی كچێكی 26 ساڵان به‌ ناوی گوڵاڵه‌( نگین) شێخی له‌سه‌ر ڕێگای سه‌قز – سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ گوڵاڵه‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ كوڕه‌ خاڵی خۆیه‌تی كوژراوه‌ و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی سووتێندراوه‌.

پێشتر كه‌یومه‌رس كه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستگیرانی گوڵاڵه‌ ته‌له‌فۆنی بۆ ماڵی باوكی كردووه‌ و وتویه‌تی گوڵاڵه‌ی كوشتووه‌ و ته‌رمه‌كه‌شی له‌سه‌ر ڕێگای سه‌قز – سنه‌ فڕێداوه‌.

كه‌یومه‌رس  له‌ شاری ئاستارا له‌ باكووری ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket