riklam

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای ئێرانی كۆدەبێتەوە

کوردستان 10:49 PM - 2021-06-08
.

.

ئەمڕۆ ئێوارە 8/6/2021 بێگەرد تاڵەبانی بەئامادەبوونی كەریم سلێمان بریكاری وەزارەت و سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا ئێرانییەكانی بەشدار بوو لە نۆزدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەسفەهان كۆبویەوە.

ئامانجی سەرەكی كۆبونەوەكە هاندانی كۆمپانیاكانی ئێران بوو بۆ مەبەستی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیەكان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی كشتوكاڵی و بانگێشت كردنی كۆمپانیاكانی ئێران بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری ئەنجام بدەن.

هەرلەمیانی ئەم كۆبونەوەیە بێگەرد تاڵەبانی باسی لە گرنگی پێدانی كەرتی كشتوكاڵ كرد لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە ڕێگەی هەموار كردنەوەی یاسای وەبەرهێنان، كە كار ئاسانی و دەرفەتێكی باش دەرەخسێنی بۆ كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنانی كشتوكاڵی وەكو لێخۆشبوونی گومرگی لە هێنانی ئامێرەكان و ئاسانكاری لە رۆتیناتی مامەڵەكان و كەمكردنەوەی كرێی كارەبا و پارێزگاری لەبەرهەمەكان و بازاڕسازی و ساغكردنەوەی بەرهەمەكان.

 PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

22.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket