riklam

بافڵ تاڵەبانی: نابێت ھیچ نەتەوەیەكی عیراق پشتگوێ بخرێت

ی.ن.ک‌‌ 09:57 PM - 2021-06-08
.

.

وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە و رایگەیاند، پێویستە ھەموومان باوەڕمان بە داڕشتنی سیاسەتێكی نوێ ھەبێت بۆ بەڕێوەبردنی عیراق و دەستوور بنەمای پەیوەندییەكان بێت و ھیچ نەتەوە و پێكھاتەیەك پشتگوێ نەخرێت.

لەكۆبوونەوەكەدا وێڕای بیروڕا ئاڵوگۆڕكردن لەسەر پەرەسەندنە سیاسییەكان، پرسی كاری ئەنجومەنی نوێنەران، یاسادانان و چاودێریكردنی دەسەڵاتەكان و پارێزگاری لەمافی گشتی و نەتەوە و پێكھاتەكان لەڕێگای شەرعییەتی پەرلەمانییەوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا و جەخت لە تێگەیشتن و پەنابردن بۆ زمانی گفتوگۆ كرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كێشەكان و چارەسەركردنیان.

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی كێشەكانی ئەمڕۆی ھەرێم و عیراق و قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكان پێشنیاری دیالۆگی نیشمانی لەنێوان ھەموو ھێزەكان كرد بۆ گەیشتن بەرێككەوتن و لێكتێگەیشتن و رایگەیاند: دەبێت چیتر بە لۆژیكی زۆرینە و كەمینە مامەڵە لەگەڵ یەكتر نەكرێت و ببێتە پێوەر بۆ تێپەڕاندنی یاساكان چونكە ئەمە دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات. پێویستە ھەموومان باوەڕمان بە داڕشتنی سیاسەتێكی نوێ ھەبێت بۆ بەڕێوەبردنی عیراق و دەستوور بنەمای پەیوەندییەكان بێت و ھیچ نەتەوە و پێكھاتەیەك پشتگوێ نەخرێت.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا جەخت لە ئەنجامدانی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دابینكردنی ئاسایشی ھەڵبژاردن كرایەوە بەشێوەیەك كە مافی ھەموولایەك پارێزراوبێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket