riklam

ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 11 مەتر كەمیكردووە

کوردستان 09:38 PM - 2021-06-08
.

.

 بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، ئاستی ئاوی بەنداوەكە 11 مەتر و نیو كەمیكردووە و لە ئێستاشدا یەك ملیار بۆشایی ئاو هەیە.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان  بە PUKmedia ی راگەیاند: ئاستی ئاو لەبەنداوەكەماندا بەراورد بەساڵی ڕابردوو، 11 مەتر و نیو كەمی كردووە و نزیكەی یەك ملیار و نیو بۆشایی و بەتاڵی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخاندا هەیە.

 ئاماژەی بەوەشكرد: كەمی بارانبارین و بەفر لەمساڵدا و هاوكات گلدانەوەی ئاو لەو بەنداوانەی كە ئێران لەسەر لقە سەرەكییەكانی سیروان دروستیكردوون، هۆكاری كەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانن و تەنانەت لەمانگی سێی ئەمساڵدا هاتنی ئاو بەئاڕاستەی بەنداوەكەمان بۆ رێژەی سفر كەم بۆتەوە.

PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان-شارەزوور

21.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket