riklam

گەرمیان.. جەخت لە روبەروبونەوەی وشكەساڵی دەكرێتەوە

کوردستان 09:13 PM - 2021-06-08
.

.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزاری گەرمیان و بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدان، بۆ ئاگاداربوون لە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان و كاریگەرییەكانی وشكەساڵی لەسەری، سەردانی بەنداوی دەربەندیخانی كرد و بە ئامادبەوونی قایمقامی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ بەڕێوەبەری بەنداوەكە كۆبوەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لەكاریگەریە نەرێنیەكانی وشكەساڵی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و پلانەكانی حكومەتی هەرێم بۆ روبەروبونەوەی كرد و ئەوەشی خستەڕوو، روباری سیروان وەك سەرچاوەیەكی گەروە و پڕبایەخی ئاو لە گەرمیان، لە ئێستادا كەمی كردووە بۆیە ناوچەكە لەرووی ئاوی خواردنەوەی شارەكان بەتایبەت كەلار و خانەقین و گوندنشینان و ئاوی باخ و بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاوی ئاژەڵ روبەروی كێشە دەبێتەوە.

وتیشی: ئەمڕۆ سەردانمان بۆ بەنداوی دەربەندیخان ئەنجامداوە بە ئامانجی ئاگاداربوون لە ئاستی ئاوی بەنداوەكە و زانیاری لەسەر ئەو بڕە ئاوەی بۆ پێویستی گەرمیان رۆژانە بەردەدرێتەوە، ئەوەش لەپێناو رێكخستنەوەی دابەشەكردنی ئاو و دانانی پلان لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بۆ بەكارهێنانی ئاوی سیروان بەجۆرێك پێداویستیەكانی پێ پڕبكرێتەوە و رێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو بكرێت.

لای خۆیەوە، رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان تیشكی خستەسەر، كاریگەرییەكانی ووشكەساڵی لەسەر دابەزینی ئاستی ئاوی دەربەندیخان دواتر دڵنیاییدا لەوەی بەپێی بەرنامەی كار و پلانیان، ئاوی بەنداوەكە بەردەدەنەوە.

وتیشی، بەپێی پلانەكەمان لە لەسەرەتای ئەم مانەگەوە تاكو مانگی (11) رۆژانە ئاوی بەنداوەكە بەردەدرێتەوە و ئەوەش وادەكات ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە و باخەكانی كشتوكاڵی بگاتە ناوچە جیاوازەكان بۆ دوای ئەو ماوەیەش بەرنامەی تریان دەبێت.
هاوكات، لە كۆبوونەوەكە جەختیشكرایەوە لە هاوكاری و هەماهەنگی هەردولا بۆ روبەروبونەوەی ووشكەساڵی و كاركردن لەسەر بەرنامەكانی حكومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە.

PUKmedia كاوە شەهید جاسم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket