riklam

كازمی پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەكات

عیراق 08:52 PM - 2021-06-08
.

.

مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ سێ شەممە 8ی حوزەیرانی 2021 پێشوازی لە دۆمینیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاو وەفدی یاوەری كرد.

لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و شێوازەكانی بەهێزكردنیان، بەتایبەتیش لەدوای قۆناغی هەماهەنگی سەربازیی لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەئامانجی پێشخستنی هاوكاری لەبوارەكانی ئابووری و كەلتووری و تەندروستی، هەروەها هاوكاری لەبوارەكانی وەبەرهێنان و دابینكردنی زەمینەی لەبار بۆ كاركردنی كۆمپانیا گەورەكانی بەریتانیا لەعیراق.

هەروەها كازمی لەمیانی دیدارەكەدا جەختیكردەوە كە ئیمزا كردنی هەماهەنگی سیاسی و سەربازی نێوان هەردوو وڵات ئاستی پێشكەوتنی پەیوەندییە دوولایەنەكان بەرەو قۆناغێكی باشتر دەبات، هەڵوێستی وڵاتی بەریتانیاشی لەپشتیوانیكردنی عیراق لەجەنگی دژ بەتیرۆر بەرز نرخاندو پێشوازیشی لە پشتیوانی حكومەتی بەریتانیا كرد لەبەرامبەر هەوڵەكانی عیراق لەبواری چاكسازی ئابووری.

هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جارێكی تر جەختیكردەوە لەبارەی گرنگی كاری هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەكانی پشتیوان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتوو، لەمیانی پاڵپشتیكردنیان لەكاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دابینكردنی چاودێری نێودەوڵەتی.

لای خۆشیەوە، راب سڵاوی بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای گەیاندە حكومەت و گەلی عیراق و جەختیكردەوە لەسەر پشتیوانی تەواوی بەریتانیا لەعیراق و هەوڵەكانی حكومەت بۆ سەپاندنی سەروەری یاساو سەقامگیری، هەروەها پشتیوانیكردن لەرۆڵی هەرێمایەتی گەشەسەندووی عیراق لەسووككردنی ململانێیەكان و سەرخستنی لۆژیك و حیكمەت بەسەر ناكۆكییە بەردەوامەكاندا.

دۆمینیك راب روونیشی كردەوە كە ئەو رۆڵە هەرێمایەتیەی عیراق هەیەتی بەڵگەی راستودروستی دیدگای ئاییندەی حكومەتی عیراقە بۆ سروشتی سەقامگیری و فاكتەرەكانی ئارامكردنەوەی ناوچەكە.

PUKmediaنووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket