riklam

هۆكاری نه‌كردنه‌وه‌ی سایلۆحكومییه‌كان به‌رووی جوتیاران روونده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 07:36 PM - 2021-06-08
.

.

ماوه‌ی نزیكه‌ی دوومانگه‌ پڕ‌ۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ له‌ناوه‌ڕ‌است و باشوری عیراق ده‌ستی پێكردووه‌، كه‌چی تاكو ئێستا سایلۆحكومیه‌كان به‌رووی جوتیارانی كوردستان نه‌كراوه‌ته‌وه‌‌و به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمیش هۆكاره‌كه‌كه‌ی روونده‌كاته‌وه‌.

نه‌وزارد كامیل به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی  كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی پڕ‌ۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ماوه‌ی  نزیكه‌ی دوومانگه‌ له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕ‌واست و باشور له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقی فیدراڵه‌وه‌ ده‌ست پێكردووه‌ و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت،  كه‌چی تاكو ئێستا ئه‌و پڕ‌ۆسه‌یه‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتۆته‌وه‌.

وتیشی: هۆكاری دواكه‌وتن له‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران كوردستان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ تا بڕ‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی كوردستان دیارینه‌كرێت ناتواندرێ سایلۆحكومییه‌كان بكرێته‌وه‌، ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش ساڵانه‌ له‌لایه‌ن به‌غدا و وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقی فیدراڵ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: دواكه‌وتنی پڕ‌ۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم جوتیارانی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی گه‌نم هه‌یه‌ له‌ناوخۆ، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له‌ جوتیاران به‌هۆی  نه‌كردنه‌وه‌ی سایلۆكانی كوردستان به‌رهه‌مه‌كانیان بۆسایلۆی شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌به‌ن.

له‌باره‌ی گۆڕ‌انكاری له‌ رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی كوردستان نه‌وزاد كامیل وتی: له‌ ساڵی رابردوو 390هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌جونیارانی كوردستان وه‌رگیراوه‌، بۆئه‌مساڵیش داوامان كردووه‌ ئه‌و بڕ‌ه‌ بۆ 690هه‌زار ته‌ن زیادبكرێت، چونكه‌ به‌ گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان پێویستمان به‌و بڕ‌ه‌گه‌نمه‌ هه‌یه‌ تاكو له‌رێگای ئاشه‌كانه‌وه‌ بكرێت به‌ ئارد‌و به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شبكرێت.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket