riklam

د.سۆران پێشوازی له‌ وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ماهه‌نگی كوردی لوبنانی كرد

ی.ن.ک‌‌ 07:33 PM - 2021-06-08
.

.

ئه‌مڕۆ 8-6-2021، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری سلێمانی د.سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی (كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ماهه‌نگی كوردی لوبنانی) به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر خالد عوسمان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌.

له‌ دیدارێكدا كه‌ فریاڵ عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب ئاماده‌یبوون، باس له‌ په‌یوه‌ندی له‌ مێژینه‌ی هه‌ردوو گه‌لی دۆست كراو جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وكردنی ئه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌.

پاشان د.سۆران دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری هاووڵاتیان كورد ده‌بین له‌ لوبنان و هه‌رشوێنێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له‌ ئاینده‌شدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ئه‌بین.

وه‌فدی میوان به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌رۆلی یه‌كێتی ئه‌ڕوانن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد، پاش باسیان له‌ كاره‌كانیان كرد له‌ به‌زیندو هێشتنه‌وه‌ی زمان و كلتوری كوردی له‌ناو هاوڵاتیانی كورد له‌ لوبنان له‌هه‌مان كاتدا سوپاسی پشتیوانی یه‌كێتییان كرد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket