riklam

جه‌خت له‌ پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق كرایه‌وه‌

عیراق 07:28 PM - 2021-06-08
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8 ی حوزه‌یرانی 2021 له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ماتیو تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان له‌ بواره‌ جیاجیاكان و پێویستی به‌ھێزكردنی هاوئاهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و گرنگی په‌ره‌پێدانی ھه‌ماھه‌نگی و هاوكاری ھاوبه‌ش له‌چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیژی و لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌شه‌راكه‌تی ستراتیژی له‌بواره‌ جیاجیاكان، به‌جۆرێك خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی ھه‌ردوو وڵات بكات، ھاوكات رێز له‌سه‌روه‌ریی عیراق بگیرێت و ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش بۆ هه‌ردوو گه‌ل و هه‌موو ناوچه‌كه‌ بھێنێته‌كایه‌وه‌، ھه‌روه‌ھا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ به‌ھێزكردنی كاری هاوبه‌ش بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر و ھاریكاریكردن له‌ پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و وشككردنی سه‌رچاوه‌ی داھاتی تیرۆر و پاراستنی ژینگه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گۆره‌پانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كرا و جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی كه‌مكردنه‌وه‌ی  بارگرژییه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و پشتبه‌ستن به‌ دیالۆگی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌ پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌دا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket