riklam

پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و دهۆك تووشی شكست بوون

کوردستان 06:53 PM - 2021-06-08
.

.

له‌ خولی پله‌یه‌كی عیراق هه‌ردوو یانه‌ كوردییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م تووشی شكست هاتن.

ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ 8-6-2021 له‌ شاری به‌غداد، له‌ گه‌ڕ‌ی هه‌شته‌می خوله‌كه‌ ، یانه‌ی سناعه‌ به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام له‌ دهۆكی برده‌وه‌.

له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی ره‌مادیش به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام، له‌پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی برده‌وه‌.

به‌و ئه‌نجامانه‌ش، هه‌ردوو تیپه‌ كوردییه‌كه‌ هیوای ململانێیان بۆ گه‌یشتن به‌ خولی نایابی وه‌رزی داهاتوو تا راده‌یه‌كی زۆر دابه‌زی .

PUKmedia به‌شی وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket