riklam

له‌گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ئه‌منیدا 800 كه‌س ده‌ستگیرده‌كرێت

جیهان 06:45 PM - 2021-06-08
.

.

رێكخراوی ئه‌منیی نێوده‌وڵه‌تی (یورۆپۆل) رایگه‌یاند ده‌زگا ئه‌منییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان  توانیویانه‌ زیاتر له‌ 800 كه‌س له‌ 16 وڵات ده‌ستگیربكه‌ن، ئه‌وه‌شی به‌گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ئه‌منیی له‌مێژوودا وه‌سف كردووه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ئه‌نجام ده‌درێت، لای خۆشیه‌وه‌، ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌سی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا راگه‌یاند.

له‌و باره‌یه‌وه‌، به‌رپرسانی ئه‌منیی رێكخراوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی حوزه‌یرانی 2021 رایانگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ سیستمێك بۆ ده‌زگا جفره‌كراوه‌كان دابمه‌زرێنن تاوه‌كو له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ تۆڕی تاوانه‌ رێكخراوه‌كان هه‌ڵستن به‌پاراستنی زانییارییه‌كان تێیدا، بۆیه‌ له‌كۆتا ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌دا توانرا 800 كه‌س له‌زیاتر له‌ 16وڵاتدا ده‌ستگیربكه‌ن.

ئاژانسی ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنی یاسا(یۆرۆپۆل) پرۆسه‌كه‌ی به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین و ئاڵۆزترین پرۆسه‌كانی سه‌پاندنی یاسا ناوزه‌ند كرد كه‌تاوه‌كو ئێستا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكییه‌ تاوانكارییه‌ جفره‌كراوه‌كاندا به‌هاوكاری لایه‌نی كه‌می 19 وڵات ئه‌نجامدرابێت، له‌نێویاندا وڵاتانی هۆڵه‌نداو سویدو ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها یۆرۆپۆل پرۆسه‌كه‌ی بێوێنه‌ وه‌سفكردو به‌گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ئه‌ژماركرد له‌مێژوودا.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی وئاژانسی پۆلیسی ئه‌وروپی(یۆرۆپۆل)و به‌رپرسانی وڵاتانی دیكه‌ له‌ناوچه‌ دووره‌كانی وه‌ك ئوسترالیا رایانگه‌یاند كه‌ به‌ڵگه‌كانی (پرۆسه‌ی قه‌ڵغانی ته‌رواده‌)  له‌ئاستێكی فراواندا رێگربوون له‌روودانی 100 تاوانی كوشتن و شكستپێهێنان به‌ ژماره‌یه‌ك كاری بازرگانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

PUKmedia له‌ ماڵپه‌ڕی DW ئه‌ڵمانییه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket