riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هه‌نگاوه‌كانی ئاوه‌دانی به‌بێ ئارامی سه‌ركه‌وتوو نابێت

کوردستان 06:32 PM - 2021-06-08
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی سه‌ردانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كرد و پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، سه‌‌رۆكی ده‌‌زگای ئاسایش، له‌گه‌ڵ به‌‌ڕێوبه‌‌ری نوێی ئاسایشی پارێزگای سلیمانی و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (8ی حوزه‌یرانی 2021) به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌تا له‌ نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ به‌رێوه‌به‌ری نوێی ئاسایشی پارێزگای سلیمانی كرد، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه‌ و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تری كرد له‌ پاراستنی ئارامی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ ئاوه‌دانی و خزمه‌ت به‌بێ به‌رقه‌راركردنی ئارامی سه‌ركه‌وتوو نابێت و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و هه‌ستكردنیان به‌ ئۆقره‌یی كاری له‌ پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.

به‌‌ڕێوبه‌‌ری ئاسایشی پارێزگای سلیمانی و گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ران لای خۆیانه‌وه‌ سه‌رنج و بیروبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی كاره‌كانیان خسته‌ڕوو بۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ویش به‌بایه‌خه‌وه‌ گوێبیستیان بوو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket