سه‌رۆك كۆمار: پاكوبێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویستییه‌كی نیشتمانییه
عیراق 06:01 PM - 2021-06-08.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8 ی حوزه‌یرانی 2021 له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی گرنگی ئه‌نجامدا له‌باره‌ی چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه تێدا ھه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و سه‌رۆكی ئیداری هه‌ڵبژاردنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ھه‌ردوو سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزراوان و رۆژنامه‌نووس و سه‌رۆكی یه‌كێتی یاساناسان و ژماره‌یه‌ك تۆڕی چاودێری هه‌ڵبژاردن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده‌ی بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرا له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا، ھه‌روه‌ھا به‌گرانگییه‌وه باس له رۆڵی ده‌زگاكانی جێبه‌جێكار و ته‌شریعیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ چاودێریكردن و زامنكردنی پاكوبێگه‌ری و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا دوور له ساخته‌كاری و فرتوفێڵ، دووپاتیشكرایه‌وه له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ھه‌مان ھه‌ڵه و ساخته‌كاری پرۆسه‌كانی پێشووی، كه بووه ھۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران متمانه‌یان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌مێنێت.
ھه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو چاره‌نووسساز و یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یه، بۆیه گرنگییه‌كی زۆری ھه‌یه، به‌تایبه‌تی كه دوای داواكاری جه‌ماوه‌ری و كۆده‌نگی نیشتمانی ھات بۆ كۆتایی ھێنان به دۆخی نه‌خوازروای وڵات، ھه‌روه‌ھا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگیشه بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دێموكراسی و ئاینده‌ی وڵات، ھاوكات ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و بارگرژییه سیاسییه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی كه‌موكورتی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ھه‌رئه‌وه‌ش بووه‌ته‌وه ھۆی ئه‌وه‌ی ھه‌ڵبژاردن شه‌رعییه‌ت له‌ده‌ستدا له‌لای هاووڵاتیانی عیراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م جه‌ختیكرده‌وه له گرنگی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دڵنیابوون له‌به‌شداری به‌رفراوانی خه‌ڵك وه‌ك كارێكی سه‌ره‌كی و له پێشینه، تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كان رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی ئاشتیانه‌ی گۆڕانكاری و چاكسازیی و راستكردنه‌وه‌ی دۆخی گشتی وڵات بێت و ھاوكات پشتیوانی بكات له پرۆسه‌ی دێموكراسی له وڵات، كه‌به‌هۆی پێشێلكارییه‌كان له پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو متمانه‌ی نه‌ماوه، ئاماژه‌شیدا به‌پێویستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به عێراقییه‌كان له ده‌ربڕینی خواستی ئازادانه‌ی خۆیان وه‌ك بنه‌مای شه‌رعی بۆ حوكمڕانی. سه‌رۆك به‌رھه‌م وتیشی به‌دیهێنانی ئه‌مه له رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پاكوبێگه‌ردی، ھه‌روه‌ك ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی سیسته‌می دیموكراتی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش مافێكی نیشتمانییه ناكرێت پشتگوێ بخرێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه كه ھێنانه‌دی ئه‌و داواكارییه ره‌وایه به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی هه‌مووانه، له حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هێزه سیاسییه‌كان كه له پێكهێنانی ئه‌م حكوومه‌ته دا به‌شداربوون و پشتیوانی له ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌كات بۆ رێكخستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، له پێناو راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و كێشه و قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان، بۆیه پێویسته دان بنین به‌وه‌ی كه كێشه‌ی گه‌وره‌مان ھه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ بدۆزینه‌وه، ھه‌روه‌ھا ئاماژه به گرنگی رۆڵی كارا و و جددی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد له چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌روه‌ها رۆڵی گرنگی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و تۆڕه‌كانی چاودێری له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا به گرنگ وه‌سفكرد، بۆ به‌ھێزكردنی به‌شداری به‌رفراوانی خه‌ڵك و مسۆگه‌ركردنی پاكوبێگه‌ردی و دادپه‌روه‌ری ھه‌ڵبژاردنه‌كان.
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه به تێروته‌سه‌لی بیروڕای خۆیان ئاڵوگۆركرد سه‌باره‌ت به پێویستییه گرنگه‌كانی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ھێنانه‌دی پاكوبێگه‌ردی و دادپه‌روه‌ری، له قۆناغه جیاجیاكان و گرنگی ھه‌ماھه‌نگی و یه‌كخستنی ھه‌وڵه ره‌سمی و مه‌ده‌نییه‌كان، له پێناو چاودێریكردنی جددی و كارا بۆ سه‌رخستنی پروسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24