riklam

پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی راده‌گه‌یه‌نرێت

عیراق 05:23 PM - 2021-06-08
.

.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8 ی حوزه‌یرانی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌باره‌ی كاری حكومه‌ت له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانیی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی شایسته‌دا.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستی PUKmedia كه‌وتووه‌ بڵاویشیكرده‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران له‌میانی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ حكومه‌ت كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانیی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی شایسته‌دا، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه‌ بێووچان كار بۆ ئاسانكردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ ده‌كرێت و ئه‌وله‌ویه‌تیش ده‌درێت به‌كه‌سانی شایسته‌و ده‌بێت دادپه‌روه‌ری و روونی له‌پرۆسه‌كه‌دا له‌به‌رچاوبگیرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و شاره‌وانییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌روه‌ها راستكردنه‌وه‌ بۆ ره‌گه‌زی زه‌وییه‌كان و ئاسانكاری بۆ به‌خاوه‌نكردنیان له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌كرێت.

ئاماژه‌شیدا كه‌ بۆ رێگرتن له‌ساخته‌كاری و جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری له‌دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سانی شایسته‌دا، پرۆسه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ناوی كه‌سانی شایسته‌ بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی جیاده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket