riklam

ئێران.. 179 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

جیهان 05:14 PM - 2021-06-08
.

.

له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 179 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا هه‌شت هه‌زار و 846 كه‌س له‌و وڵاته‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 179 تووشبووش مردوون.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون گه‌یشتۆته‌ دوو ملیۆن و 980 هه‌زار و 116 كه‌س، له‌و ڕێژه‌یه‌ش دوو ملیۆن و 578 هه‌زار و 263 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 81 هه‌زار و 362 تووشبووش مردوون.


PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket