riklam

كه‌ركوك.. به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ پیاوێك و دوو ژن سووتان

کوردستان 04:58 PM - 2021-06-08
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8-6-2021 له‌ناوچه‌ی مه‌كته‌ب خالید له‌باشووری كه‌ركوك ئاگرێك له‌ده‌غڵودانی جوتیارانی ناوچه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان دۆنم ده‌غڵودانی جوتیاران سووتان و ڕووداوه‌كه‌ زیانی گیانیشی لێكه‌وته‌وه‌.

قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌گری شارستانی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: هۆكاری ئاگره‌كه‌ ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ و  تیمه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردوه‌.

هه‌ر له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ عه‌مید كاوه‌ غه‌ریب فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ زیانی گیانیشی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ پیاوێك و دوو ژن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سی تریش بریندارن.

وتیشی: به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی كشتوكاڵی و 140دۆنم ده‌غڵودانیش سووتاون.

PUKmedia  محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د- كه‌ركوك

90090.jpg

2356.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket