riklam

ته‌ندروستی جیھانی: كۆرۆنا ڕووی له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌

جیهان 04:05 PM - 2021-06-08
.

.

تێدرۆس ئه‌دھانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیھانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماره‌كانی كۆرۆنا له‌ جیھاندا ڕووی له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام ھێشتا كۆرۆنا ھه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر وڵاته‌ ھه‌ژاره‌كان.

تێدرۆس ئه‌دھانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی ڕایگه‌یاند، سه‌رباری داتای جیاواز، به‌ڵام ئاماژه‌ی ئومێدبه‌خش ھه‌یه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی كۆرۆنا و شه‌ش ھه‌فته‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌ ئاماره‌كان ڕوویان له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌.

وتیشی، دابه‌شكردنی ڤاكسین كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ھه‌یه‌، به‌ڵام دوای شه‌ش مانگ له‌ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی كوتان له‌ جیھاندا، وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر به‌راورد به‌ وڵاته‌ ھه‌ژاره‌كان، ڤاكسینی كۆرۆنایان دابه‌شكردووه‌، بۆیه‌ كۆرۆنا ھێشتا مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر وڵاتانی ھه‌ژار.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket