riklam

ئه‌مریكا 10 ملیار دۆلار بۆ په‌نابه‌رانی جه‌نگ ته‌رخان ده‌كات

جیهان 03:30 PM - 2021-06-08
.

.

ئه‌مریكا 10 ملیار دۆلار بۆ پشتگیری ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی جه‌نگ ته‌رخان ده‌كات، ده‌شڵێت ئیسڕائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری بكات.

ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، 10 ملیار دۆلار له‌ بودجه‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ ھاوكاریكردنی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و قوربانیانی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كان، به‌وه‌ش "واشنتۆن" پابه‌ندی خۆی به‌رامبه‌ر ھاوپه‌یمانه‌كانی له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌سه‌لمێنێت.

سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی نێوان "ئیسڕائیل و فه‌له‌ستین"یش وتی، ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری بكات له‌ دژی ھێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی حه‌ماس، به‌ڵام وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیش ده‌بێت گیانی ھاووڵاتیان بپارێزێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket