riklam

بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم كۆبووه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:21 PM - 2021-06-08
.

.

وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم كۆده‌بنه‌وه‌.

درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق ئه‌مڕۆ 8-6-2021، له‌ به‌غدا، وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم كۆبووه‌وه‌.

لەدیدارێکدا کە بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەبوون، بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە ھەرێم و عێراق تاوتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا. هەردوولا جەختیان لە بەھێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەموو لایەن و نەتەوە و پێکھاتەکان کردەوە لەپێناو چارەسەری ریشەیی کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراق.

بافڵ تاڵەبانی بڕیار و ستراتیژی یەکێتی خستەڕوو و وتی، یەکێتی لەگەڵ زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەیە و پێشوازی لە هەر هەوڵێکیش دەکات کە گیانی تەبایی و پێکەوەژیان زیندووبکاتەوە و بڕوای بە کاری هاوبەش هەبێت.

هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تەوەرێکی تری کۆبوونەکەوە بوو و وەفدی یەکێتی هەڵوێستی یەکێتییان خستەڕوو و رایانگەیاند، یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆی و ئەمەشمان بە هەموو لایەنەکان راگەیاندووە. پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەچاودێری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و دووربێت لە هەموو دەستتێوەردانێک.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket