riklam

سه‌میر هه‌ورامی: چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ین

کوردستان 03:09 PM - 2021-06-08
.

.

هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی عیراقه‌ یاسای بودجه‌ جێبه‌جێ بكات.

سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاند، ئه‌و وه‌فده‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كه‌ سه‌ردانی به‌غدای كرد، بۆ دانانی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ بووه‌.

وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردودا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماده‌یی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ نیشانداوه‌ و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ماوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ی هه‌یه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن حكومه‌تی عیراق یاساكه‌ جێبه‌جێ بكات.

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket