riklam

دوكان.. له‌سه‌ر ئه‌ركی لاهور شێخ جه‌نگی پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێكرا

کوردستان 02:42 PM - 2021-06-08
.

.

لێپرسراوی كۆمیته‌ی دوكان ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ئه‌ركی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕۆژه‌ی كۆنكرێت كردنی گۆڕستانی گه‌وره‌ی قه‌زای دوكان ئه‌نجامدراوه.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وت عه‌بدولڕه‌حمان لێپرسراوی كۆمیته‌ی دوكان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ساڵانێكی زۆره‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی قه‌یرانی دارایه‌وه‌ پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری وه‌ك پێویستی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و یه‌كێك له‌داواكاری هاوڵاتیانی قه‌زای دوكان گرفتی ڕێگاوبانی سه‌ر گۆڕستانی گه‌وره‌ی دوكان بووه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی داواكاری هاوڵاتیانی دوكان به‌نوسینگه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی له‌ڕێگه‌ی دكتۆر ئه‌حمه‌د فاتیح دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه‌، له‌ئێستادا  ڕێگه‌ی گۆڕستانی دوكان كۆنكرێت ده‌كرێت و تێچووی پڕۆژه‌كه‌ش 42 ملیۆن دینار بووه‌.

هه‌ژار ستار گه‌نجێكی دانیشتووی دوكان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی وت: كۆنكرێت كردنی ناوگۆڕستانی دوكان له‌لایه‌ن جه‌نابی لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه‌ جێی ده‌ستخۆشیه‌ و هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان بێ جیاوازی سودی لێده‌بینێت، چونكه‌ له‌ زستان و له‌هاویندا گرفتی ڕێگاوبانی گۆڕستانمان هه‌بووه‌ ئاسته‌نگی زورمان بۆ دروست ده‌بوو له‌كاتی ناشتنی مردووه‌كانمان بۆیه‌ به‌ناوی دانیشتوانی قه‌زای دوكان ده‌ست خۆشی له‌جه‌نابی شێخ لاهور هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كه‌ین.

كۆنكرێت كردنی شه‌قامی ناوگۆڕستانی گه‌وره‌ی قه‌زای دوكانه‌و شه‌ش مه‌تر پانیه‌كه‌یه‌تی بڕی 42 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی چاره‌سه‌ری گرفتێكی قه‌زاكه‌ كه‌ ساڵانێكی زۆره‌ خه‌ڵكی دوكان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د – دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket