riklam

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: پاراستنی خاكی هه‌رێم ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌نمانه‌

کوردستان 02:39 PM - 2021-06-08
.

.

ئه‌مڕۆ 8-6-2021،  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌نراوێكی ره‌سمی له‌سه‌ر شه‌ھیدكردنی پێشمه‌رگه‌ ره‌زوان محه‌مه‌د عه‌لی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ڕاگه‌یه‌نراوی ژماره‌(3)له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌
سه‌عات 7:30 سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌ناوچه‌ی شه‌رانش له‌ناحیه‌ی ده‌ركاری قه‌زای زاخۆ، جارێكی تر له‌ درێژه‌ی ئه‌و رووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی(ره‌زوان محه‌مه‌د عه‌لی) شه‌هیدبوو.
له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وه‌ جاری  دووه‌مه‌ روداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه‌ رووده‌دات، ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌  ئه‌م جۆره‌ كرده‌وانه‌ به‌توندی ئیدانه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه‌ دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت.
بانگ له‌ ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عیراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له‌ راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ و پاراستنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن.  
هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌ن، به‌م كرده‌وانه‌یان هیچ ئامانجێك به‌دی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گه‌وره‌ ده‌دات، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی سه‌رشانی خۆیاندا ده‌بن، له‌پاراستنی شارو گونده‌كان و خه‌ڵكی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دووپاتیده‌كاته‌وه‌، كه‌ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیه‌تی و رێگه‌ نادات هیچ هێزو لایه‌نێك سنوره‌كانی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. بۆ ئه‌مه‌ش به‌ مافی خۆی ده‌زانێت به‌هه‌موو هێزه‌ دیموكراتخواز و وڵاتانی دۆست رابگه‌یه‌نێت، كه‌ ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ پاراستنی ئاشتی و ئازادی و راوه‌دوونانی تیرۆرستانی داعشه‌، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه‌.
سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هید ره‌زوان ده‌كه‌ین و شیفای خێراش بۆ برینداری ئه‌م رووداوه‌ ده‌خوازین.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌
٨ی حوزه‌یرانی٢٠٢١

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket