riklam

لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك ده‌نگۆیه‌كی توركمان و عه‌ره‌به‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 01:50 PM - 2021-06-08
.

.

كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌كه‌ركوك بۆ تاوتوێكردنی پرسی چه‌ند  ئاڵوگۆڕ‌ێك كه‌له‌ناو ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن كراوه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕ‌ۆژنامه‌ییدا محه‌مه‌د عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی ڕ‌ایگه‌یاند: وه‌ك لایه‌نه‌ كورستانیه‌كان تۆمه‌تی لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی و توركمانی ڕ‌ه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ئه‌و گۆڕ‌انكارییانه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد كرابێت.

وتیشی: ئێمه‌ش وه‌كو لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان تێبینیمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆڕ‌انكاریه‌كان، به‌ڵام دژی ناوه‌ستین چونكه‌ گۆڕ‌انكاریه‌كه‌ ڕ‌ێوشوێنێكی ئیدارییه‌ كه‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن په‌یڕ‌ه‌ویانكردوه‌.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ڕ‌ۆژی 6-6-2021  به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕ‌ۆژنامه‌ییدا رایانگه‌یاندبوو، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق چه‌ند گۆڕ‌انكاریه‌كی له‌كه‌ركوك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد كردوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ڕ‌ۆژی 2-6-2021  كۆمسێونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاڵوگۆڕ‌ی له‌چه‌ند پۆستێكی ئیداری له‌ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنه‌كه‌دا كردو ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی چه‌ند لایه‌نێكی لێكه‌وته‌وه‌.


PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / كه‌ركوك

444444.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket