riklam

زیادەڕۆییەكانی سەر شاڕێی بابان لادەبرێن

کوردستان 01:22 PM - 2021-06-08
.

.

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی ئەو زیادەرۆیانە لادەبەین كە رێگربوون لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری و لەناو سنووری شارەوانیش رێگا بە سیمڕێژكردنی هیچ زەوییەك نادەین.

ئەندازیار توانا كەمال جەلال سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی باسكرد و رایگەیاند: لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەستمانكرد بە لابردنی ئەو زیادە رۆیانەی كە كراونەتە سەر رێچكەی شەقامی 100 مەتری بابان و رێگربوون لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.

راشیگەیاند: لەناو سنووری شارەوانی سلێمانی رێگا بە سیمڕێژكردنی هیچ زەوییەك نادەین تەنها ئەو باخانە نەبێت كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵەوە رێگایان پێدراوە.

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە...

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket