riklam

دادگایی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی پێشدەخرێت

کوردستان 12:48 PM - 2021-06-08
.

.

لەسەر داوای تیمی پارێزەران، دانیشتنی دادگا بۆ بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی پێشخرا و پارێزەرێكیش دەڵێت، ئەو ماددەیەی پێی تاوانباركراون هەمان ماددەی پێنج سزادراوەكانی بادینانە كە تایبەتە بە سیخوڕی.

بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەران بە PUKmedia ی راگەیاند:  دانیشتنی دادگا بۆ مامۆستا بەدەل بەرواری و رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكی كە بڕیاربوو رۆژی 17-8-2021 بەڕێوەبچێت، لەسەر داوای ئێمە پێشخرا بۆ 19-7-2021.

راشیگەیاند: ئەوەی جێی سەرنجە ئەو ماددەیەی مامۆستا بەدەل بەرواری و رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكی پێ تۆمەتباركراوە هەمان ماددەی پێنج سزادراوەكانی بادینانە كە ماددەی 1 لە یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی كوردستانە و تایبەتە بە سیخوڕی.

وتیشی: داواكەیان رەوانەی ددادگای تاوانەكانی 2ی هەولێر كراوە بڕیارە رۆژی 19-7-2021 بەڕێوەبچێت.

 رۆژی 15-5-2020، مامۆستا و چالاكوانی مەدەنی بەدەل بەرواری لە دهۆك بەهۆی داواكاری بۆ خۆپیشاندان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركرا.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket