riklam

فێرگەی تۆپی پێی كەلار هەنگاوێكی نوێی كاركردن رادەگەیەنێت

وەرزش‌‌ 12:17 PM - 2021-06-08
.

.

فێرگەی تۆپی پێی كەلار لە وەرزی نوێی كاركردن پێ دەنێتە شەش ساڵەی تەمەنی و وەرزێكی نوێی كاركردن بە ستافێكی ئەكادیمی و ڕاهێنەری بەتوانا  ڕادەگەیەنێت

فێرگەكە لە پاش تاقیكردنەوەكان دەست بە مەشق و ڕاهێنانی ساڵانەی خۆی دەكات و لە ئێستادا سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكی وەرزی نوێی كاركردن ئامادەكراوە 

فێرگەی تۆپی پێی كەلار یەكیك لەو فێرگە وەرزشیانەی كە تاكو ئێستا چەندین یاریزانی پێگەیاندوە و گەیشتۆتە ئاستی یانەكانی سنوری گەرمیان لە ئاستی تازەپێگەیشتوان و لاوان 

فێرگەی تۆپی پێی كەلار ساڵی 2016 لە شاری كەلار دامەزراوە و ساڵانە زیاتر لە 100 فێرخواز مەشق و ڕاهێنان لە فێرگەكە ئەنجامدەدەن لە لە ژێر سەرپەرەشتی ستافێكی ئەكادیمی و ڕاهێنەری بەئەزمون.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket