riklam

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فالح فەیاز كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 12:11 PM - 2021-06-08
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ به‌غدا چاویكه‌وت به‌ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی ده‌زگای ھه‌واڵگری پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌بوون، ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ھه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ كرا و جه‌خت له‌ھه‌ماھه‌نگی و ھاریكاری ھاوبه‌ش له‌نێوان ھێزه‌كانی ھه‌رێم و عیراق كرایه‌وه‌ بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و به‌رقه‌راربوونی ئارامی و ئاسایشی زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌.

بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌ جموجوڵه‌كانی تیرۆرستانی داعش كرد و رایگه‌یاند، داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی جدییه‌ و ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین. ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی ئێمه‌یه‌ كه‌ ژیانێكی ئارام و سه‌قامگیر بۆ هاووڵاتییانمان دابین بكه‌ین. بۆیه‌ ده‌ستبه‌كاربوونی ژووری ھاوبه‌ش له‌نێوان ھێزی پێشمه‌رگه‌ و ھێزه‌ عیراقییه‌كان فاكته‌ری ئارامی زیاتره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق.

له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان كرد و وتی، دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن، هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و سه‌ربازی هۆكارێكی گرنگه‌ بۆ ئارامی سیاسی و داوایكرد ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك كاری له‌پێشینه‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ بێت.

PUKmedia

4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket