riklam

قوباد تاڵه‌بانی سوپاسی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كات

کوردستان 12:01 PM - 2021-06-08
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا .

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌مڕۆ (8 حوزه‌یرانی 2021) جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، چه‌ند به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌، دواتر به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و  گه‌یاندن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوانی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و بنكه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی  سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ و ستافه‌كه‌ی كرد، كه‌ سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و بارودۆخی كۆرۆنا، توانیویانه‌ دڵسۆزانه‌ بره‌و به‌ پێشكه‌وتنی فڕۆكه‌خانه‌ بده‌ن.
 
له‌به‌شێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ربڕی و داوای به‌رده‌وامی لێكردن له‌ پێشكه‌وتن و خزمه‌تكردنی زیاتری گه‌شتیاران.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket