riklam

خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكانی شەقامی 150مەتری داوای قەرەبوو دەكەن

کوردستان 11:31 AM - 2021-06-08
.

.

ئەمڕۆ 8-6-2021 ژمارەیەك لە خاوەن زەوییەكانی ناو شەقامی 150 مەتری هەولێر گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بۆ بەردەم وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئەنجامدا و داوای قەرەبووكردنەوەیان كرد.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا نوێنەرانی جوتیاران رایگەیاند: ئامانجمان لەو گردبونەوەیە گەیاندنی داواكارییەكانمانە بە وەزارەتی كشتوكاڵ بە مەبەستی  قەرەبووكردنەوە .

وتیشی: ئێمە وەك  جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر  بڕیاری قەرەبووكردنەوەی ئەو زەوییانەمان داوە كە  كەوتۆتە چوارچێوەی پڕۆژەی شەقامی 150، بەڵام تاكو ئێستا مامەڵە یاساییەكانمان  ئەنجامنەدراوە كە پیویستە‌ لەوەزارەتی كشتوكاڵ یەكلابكرێتەوە.

 ئاماژەیان بەوەشكرد: دەبوو لە ماوەیەكی دیاریكراو وردبینی لە مامەلەكانمان بكرێت كەچی كارەكان زۆر بەسستی دەڕوات، ئەوەش ئێمەی نیگەران كردووە.

جێی ئاماژەیە لەگەڵ دروستكردنی شەقامی 150 مەتری هەولێر رووبەرێكی زۆر لە زەوی كشتوكاڵی بەر ئەو شەقامە كەوت.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا- هەولێر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket