riklam

PUKmedia داواكاری توركمانه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستوور ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان 08:59 AM - 2021-06-08
.

.

به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌كردنی بۆچونێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری كوردستان، لایه‌نه‌ توركمان له‌ شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وویه‌كیان ئه‌نجانداو تێدا  له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كۆكبوون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی توركمان بۆچوونی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بكه‌ن .      

له‌وباره‌یه‌وه‌ عیماد ره‌فعه‌ت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌پێكهاته‌ی توركمان و به‌شداربووی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ وه‌ك لایه‌نه‌توركمانیه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتووین، كه‌ دواتر بۆچونه‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت، له‌وانه‌ توركمان له‌ لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور دوو نوێنه‌ری هه‌بێت كه‌ پێشتر یه‌ك نوێنه‌ری بۆ دیاریكرابوو .          
وتیشی: هه‌روه‌ها داوامان كردووه‌ له‌ دیباجه‌ی ده‌ستور باس له‌ پێكهاته‌ی توركمان بكرێت وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك و مافه‌كانی پارێزراو بێت، جگه‌ له‌وانه‌ پێویسته‌ مافی ڤیتۆمان هه‌بێت، چونكه‌ له‌دامه‌رزاوه‌كانی هه‌رێم وه‌ك كه‌مینه‌ هه‌ژمار كراوین و بڕیاره‌كان به‌ ئێمه‌ش تێده‌په‌ڕی.    

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:  ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت زمانی توركمان زمانێكی ره‌سمی بێت له‌ كوردستان و  له‌و شوێنانه‌ی زۆرینه‌ین خوێندن و نوسینی تابلۆ به‌ زمانی توركمان بێت، به‌گشتی له‌ به‌رێوه‌بردن و بڕیاره‌ چاره‌نوسسازه‌كان به‌شداربین.     

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:  هاوكات له‌باره‌ی ئاڵا و سرد داوامان كردووه‌  هێمایه‌ك هه‌بێت گوزارشت له‌ نه‌ته‌وه‌ی توركمان بكات، پێشتریش سه‌ركردایه‌تی كوردستان به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ له‌و بابه‌ته‌ هاوكارمان بن.


PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket