riklam

سەرۆك كۆمار: ئاستەنگی بەردەم مامۆستایان و خوێندكاران كەمبكرێتەوە

عیراق 08:48 AM - 2021-06-08
.

.

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە نەبیل كازم عەبد ساحب، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندنی ئەكادیمی و پارێزگاریكردن لە سەربەخۆیی زانستی زانكۆكان و خۆگونجاندن لەگەڵ ئاڵنگارییەكان كە بەھۆی پەتای كۆرۆنا ھاتووەتە ئاراوە، تاوەكو كاریگەری لەسەر ئاستی زانستی دروست نەكات، كە رووبەڕووی ھەموو جیهان بووەتەوە، ھاوكات ئاماژەشیكرد بە پێویستی گرنگیدان بە پێویستییەكانی مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكاران و كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی بەردەمیان و سود وەرگرتن لە توانای خوێندكارانی بەهرەدار و كردنەوەی دەرگای هاریكاری و هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆ جیهانییەكان.

لەلای خۆیەوە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەبایەخەوە ستایشی گرنگیدانی سەرۆك كۆماری كرد بە دۆسیەی خوێندنی باڵا و رێنماییەكانی لەوبارەیەوە، هەروەها كاروچالاكییەكان و پلانی داهاتووی وەزارەتەكەی و ئەو ئاستەنگانەی كەرتی خوێندن لە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە خستەروو.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket