riklam

شەڕڤانان 5 تیرۆرستی داعش دەكوژن

جیهان 12:05 AM - 2021-06-08
.

.

لەئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا لەناوچەی بلالیەی سنوری ناحیەی شەدادیە لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان شەڕڤانان پێنج تیرۆرستی داعش دەكوژن.

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی لەرۆژئاوای كوردستان بۆ PUKmedia ووتی: شانەنوستووەكانی داعش دزەیان كردبووە ناو گوندەكانی شەدادیە لەحەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.

وتیشی: بەڵام بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری، شەڕڤانان و دژە تیرۆری رۆژئاوا گورزی كوشندەیان لێوەشاندون و دوای ئەوەی ئەمیرێكی داعشیان دەستگیركرد، پاشان لەئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا 5 تیرۆرستی تریان لە ناوچەی بلالیە كوشتووە.

باسی لەوەشكرد: ئۆپراسیۆنەكە بەهەماهەنگی هێزەكانی هاوپەیمانی بووەو تیرۆرستەكان پیلانی مەترسیداریان هەبووە دژ بەهێزە ئەمنیەكان و رفاندنی هاووڵاتیانی ناوچەكە.

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket