riklam

سلێمانی.. پێشانگایەك هونەرمەندانی سلێمانی و بەغدا كۆدەكاتەوە

ئەدەب وهونەر 10:44 PM - 2021-06-07
.

.

رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) بەهاوبەشی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لقی سلێمانی ،  لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەكە پێشانگەیەكی شێوەكارییان بۆ ژمارەیەك لە هونەرمەندانی سلێمانی و هونەرمەندانی گەلەری برۆنز كە لەشاری بەغدادەوە هاتبوون  كردەوە. 

كارەكانی ئەم پیشانگەیە پێكهاتبوون لە تابلۆی قەبارە بچوك بە پێوانەی ٣٠ بۆ ٤٥ سم و بەماددەكانی پاستیل،گواش ، ئەكریلیك و زەیتیی دروستكرابوون . 

لەبارەی پێشانگاكەشەوە هونەرمەندی شێوەكار محەمەد فەتاح بۆ PUKmedia وتی: ئەم پیشانگەیە كارێكی هاوبەشی هونەرمەندانی سلێمانی و بەغدایەو رێخۆشكەرە بۆ ئەنجامدانی كاری هونەریی و كۆمەڵێك پڕۆژە لە داهاتوودا لە نێوان هونەرمەندانی ئەم شارانەدا. 

شایەنی باسە پێشانگەی (كارە بچوكەكان) رۆژانی ٦ و٧ و ٨ ی ئەم مانگە لە  ئەمنەسورەكە بەردەوام دەبێت لە نمایشكردن.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket