دانیمارك.. چلەی ماتەمینی پێشمەرگەی دێرین حاجی رزگار بەڕێوەچوو
ی.ن.ک 12:48 AM - 2021-06-07.
ڕۆژی شەمە ڕێكەوتی ٥ - ٦ - ٢٠٢١ بەسەرپەرشتی ناوەندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە دانیمارك و خانەوادەی ڕەوانشاد ( حاجی ڕزگار ) چلەی ماتەمینی بەڕێوەچوو، كە تیایدا كونسڵی باڵوێزخانەی عیراق لە دانیمارك و چەندین پارت و لایەنی سیاسی وڕێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەرێكی زۆرئامادەی ڕێوڕەسمەكە بوون.
بەمەبەستی بەشداری و سەرپەرشتی ڕێو ڕەسمەكە شاندێكی ناوەندی دانیمارك بەشداربوون كە پێكهاتبوون لە ( وشیار جلال دەربەندی ) سەرپەرشتیاری ناوەندی یەكێتی لە دانیمارك وە هەریەك لە ( جافەر وەیسی ) ئەندامی ناوەند و ( هەڤاڵ عومر ) ل. كەرتی ئۆدێنسە و ( صباح ئیبراهیم موراد ) ل. كەرتی ئارغوس و ( دڵشاد بەكر عەلی ) ل. كەرتی ئالبۆرگ و ( شوان فخرالدین ) ل .كەرتی نێستفید و هەڤال ( شوان ئیسماعیل ) كارگێڕی كەرتی هۆی تاستڕۆپ و ( صباح فاروق و ستار مامە ) كارگێرانی كەرتی ڕێكخستنی كۆبنهاگن.
سەرەتای مەڕاسیمەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی پێشمەرگەی دێرین ( حاجی ڕزگار ) بەڕێوە چوو و، پاشان ژیان نامەی ڕەوانشاد ( حاجی ڕزگار ) لەلایەن (نەورۆز بۆتانی )ەوە خوێنرایەوە، كە تیایدا ئاماژەی كردە سەر وێستەگەكانی ژیانی بەتایبەتی ژیانی سیاسی، هەر لە سەرەتای تەمەنی لاوێتیەوە تا بوونی بە پێشمەرگەو پاشان هاتنی بۆ هەندەران وبەشداربوونی لە چەندین كاروچالاكی و كۆڕو كۆبوونەوەی جەماوەری كردوە.
لەبەشێكی تردا لەلایەن ( وشیار جلال دەربەندی ) سەرپەرشتیاری ناوەندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە دانیمارك، ووتاری ناوەندەكە خوێنرایەوە كە تیایدا باسی ژیان وخەباتی نەمر ( حاجی ڕزگار )ی كرد كە یەكێك بووە لە ئەندامە دلسۆز و چالاكەكانی ناوەندی دانیمارك لە سنووری كەرتی ڕێكخستنی كۆبنهاگن .
لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا سەرەتا لە تیپی ( ٣٧ )ی شارباژێڕ و دواتر لە تیپی ( ٤٧ )ی پیرەمەگرون بووەتە پێشمەرگە كە ئەو كاتە شەهیدی فەرماندە (جلالی حمەی محەی ئامۆزای ) سەرتیپ بووە، پێشمەرگەیەكی قارەمان و خۆشەویستی سنوورەكەی بووە ، تاوەكو لە سالی ١٩٩١دا ڕووی كردوەتە ووڵاتی دانیمارك و پاش ماوەیەكی كورت پەیوەندی كردۆتەوە بەڕیزەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە لە دانیمارك، بە بەردەوامی ئەركی ڕێكخراوەیی و جەماوەری جێبەجێ كردووە، زۆربەداخەوە بەكۆچی دوایی ئەو هەڤاڵەمان بە هۆێ پەتای كۆڕۆناوە ئەندامێكی دلسۆز و پێشمەرگەیەكی قارەمانی ڕۆژگارە سەختەكانمان لە دەست دا .
پاشان چەندین ووتار و بروسكەی ماتەمینی خوێندارانەوە
. لە كۆتاییدا لەلایەن ( هاوڕێ محمود ) برای ڕەوانشاد ( حاجی ڕزگار )ەوە بە ناوی بنەماڵەكەیانەوە سوپاسی ئامادەبووانی كرد بۆ بەشداربوون لە چلەی ماتەمینیەكەدا، سوپاسی خۆی گەیاندە هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كە چ بە نامە یان بە تەلەفۆن بەشداری ئەو كۆستە گەورەیان كردووە .
لەلایەن( نەورۆز بۆتانی )ەوە بە خوێندنەوەی چەندین پارچە هۆنراوە كۆتایی بە ڕێوڕەسمەكە هێنرا.
PUKmedia ڕاگەیاندنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە دانیمارك
- كۆبنهاگن
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24