riklam

كتێبی سه‌رهه‌ڵدانی داعش_تیرۆریزم له‌سه‌ده‌ی نوێدا بڵاوكرایه‌وه‌

کتێب 09:01 PM - 2021-06-06
.

.

له‌چوارچێوه‌ی كۆڕه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ  ٢٠٢١/٦/٦ كۆڕێك به‌ناونیشانی (سه‌رهه‌ڵدانی داعش_تیرۆریزم له‌سه‌ده‌ی نوێدا) بۆ ته‌حسین ته‌ها چۆمانی رۆژنامه‌نوس و وه‌رگێری كتێبه‌كه‌ سازكرا.

سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌ به‌ وه‌ستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد.

پاشان رۆژنامه‌نوس ته‌حسین ته‌ها چۆمانی كورته‌ باسێكی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ و سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر له‌جیهانداو رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و وڵاتانی سوریا و عیراق به‌تایبه‌ت، پێشكه‌شكرد .

دواتر ئاماده‌بووان بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ كتێبه‌كه‌ خسته‌روو.

له‌كوتایی كۆڕه‌كه‌شدا، به‌ئیمزای وه‌رگێر كتێبه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا.


PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket