riklam

بافڵ تاڵەبانی بۆ كازمی:قوتی فەرمانبەرانی هەرێم نەبەسترێتەوە بەكێشە سیاسییەكان

ی.ن.ک‌‌ 07:33 PM - 2021-06-06
.

.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

لەدیدارێكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیبوون جەخت لە پابەندبوون بەبنەما دەستوورییەكان كرایەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان و دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم بە پابەندبوون بە یاسای بودجەو دابینكردنی مووچەی هەرێم.

بافڵ تاڵەبانی بەهێزكردنی پەیوەندی و هاریكاری دامەزراوەكانی حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی دووپاتكردەوە لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەكانی خزمەتكردن و چاكسازی ریشەیی لە جومگەكانی بەڕێوەبردن. 

داواشی لە سەرۆك وەزیران كرد شایستە داراییەكانی هەرێم، قوتی خەڵك و فەرمانبەرانی هەرێم نەبەسترێتەوە بە كێشە سیاسییەكان و رێككەوتنی هەرێم و عیراق بكرێتە مەرجەع بۆ یەكلاكردنەوەی هەموو كێشەكان. 

لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدابافڵ تاڵەبانی جەختی لە كۆدەنگی هێز و لایەنەكان كردەوە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و خۆشگوزەران بۆ خەڵكی كوردستان و عیراق كە ماندووی قەیرانە یەك لەدوای یەكەكانن و ئەركی هەموومانە لەوپێناوەدا هەوڵبدەین.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket