هه‌ولێر.. رۆمانی خدر‌و خوناو بڵاوكرایه‌وه
ئەدەب وهونەر 04:11 PM - 2021-06-06.
شێرزاد شه‌یدا بندیان: رۆمانه‌كه باس له‌جوانیه‌كانی پێشمه‌رگه‌و نه‌فره‌ت له‌شه‌ڕی براكوژی ده‌كات
له‌درێژه‌ی چالاكیه‌كانیدا پێش نیوه‌ڕۆی 5-6-2021، ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆڕێكی بۆ ناساندنی رۆمانی (خدر و خوناو) ی شێرزاد شه‌یدا بندیان سازكرد كه له‌لایه‌ن نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس نازم دڵبه‌ند به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆڕه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌فۆلكلۆریست و نوسه‌رو شاعیر‌و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كانی شاری هه‌ولێر ئاماده‌یبوون ، شێرزاد شه‌یدا بندیان باسی له‌ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه‌ی كرد‌و وتی: من پێشتر په‌خشانم نوسیوه ، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره له‌خه‌یاڵم شتێك دروستبوو به‌ناوی چیرۆك یا سه‌ربرده‌و رۆمان كه من به‌سه‌رهاتێكه له‌خه‌یاڵی خۆم دروستمكردووه ، ویستم ئه‌و خه‌یاڵه‌ی كه هه‌مه بیخه‌مه سه‌ر كاغه‌زو له‌كتێبێكدا گونده‌كه‌ی خۆم بناسێنم و له‌مێژوودا بمێنێته‌وه كه سه‌ره‌تا له‌سه‌ر فه‌یسبووك بڵاومكرده‌وه كه چیرۆكه‌كه‌م به‌شێوه‌زاری ده‌شتی هه‌ولێر نوسیوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌دیبه‌كانی ئێمه وشه‌ی بێگانه له‌ناو نوسینه‌كانیان به‌كاردێنن كه من هه‌میشه دژی بووم.
وتیشی: ئه‌و رۆمانه یا به‌سه‌رهاته له‌ڕاستیدا به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه نیه ، به‌ڵكو له‌خه‌یاڵی خۆمدا دروستمكردووه كه خدر گه‌نجێكی خوێندكاره‌و خوناویش كچێكی ته‌مه‌ن 17-18 ساڵی كچی مه‌ڵه‌وه‌یه‌و له‌خانه‌واده‌یه‌كی پێشكه‌وتووخواز هاتۆته دنیاوه كه خۆشه‌ویستیه‌ك له‌نێوان خدر‌و خوناو دروست ده‌بێت و رووداوه‌كانی خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و كچ و كوڕه له‌ساڵانی نێوان 1978 تا 1988 به‌رده‌وام ده‌بێت كه چه‌ند رووداوێك به‌سه‌ر كوردستاندا دێن كه رووداوه‌كان له‌گوندێكی دووره ده‌ستی هه‌ولێره كه خۆم له‌وێ له‌دایكبووم ئه‌ویش گوندی (خدرجه) یه كه ده‌كه‌وێته خوار چیای قه‌ره‌چۆغی نزیك مه‌خمور كه پێم باشبوو رووداوی ئه‌وكاته بخه‌مه‌به‌ر دیده‌ی نه‌وه‌ی نوێی ئێستا كه ئێمه له‌چ كاره‌ساتێك له‌گونده‌كان ژیاوین یاخود ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی چۆن بووه.
راشیگه‌یاند: دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه له‌فه‌یسبوك به‌چه‌ند به‌شێك تا گه‌یشته به‌شی 27 ، مامۆستا ستران عه‌بدوڵڵا به‌شێكی لای خۆی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی لێكردم تا ئه‌و ئاسته‌ی منی به‌كه‌سایه‌تی دووه‌می مامۆستا (عه‌زیزی مه‌لای ره‌ش) وه‌سفكردبوو كه ئه‌ویش به‌هۆی نووسینی رۆمانه‌كه بوو به‌شێوه‌زاری ده‌شتی هه‌ولێر كه نامه‌وێت ئه‌و شێوه‌زاره بفه‌وتێت به‌هۆشیه‌وه زۆر ماندوبووم كه وشه هه‌بوو بیرم چووبووه‌وه ، بۆیه له‌هه‌ندێك كه‌سی شاره‌زای زمانی ناوچه‌كه پرسیارم ده‌كرد كه هه‌ست ده‌كه‌م شێوه‌زمانه‌كه‌ی ناوچه‌كه‌م به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت.
شه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد له‌به‌سه‌رهاتی خدر‌و خوناودا حه‌زم له‌گێڕانه‌وه ڕه‌سه‌نایه‌تی و عه‌شق و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هاتووچۆو خۆشه‌ویستی خه‌ڵك له‌نێوان یه‌كتری بگێڕمه‌وه كه به‌داخه‌وه له‌و زه‌مه‌نه‌ی ئێستا لێی بێبه‌شین هه‌روه‌ك ئه‌و عه‌شقه جوانه‌ی كه خدر هه‌یه‌تی یا پاشان كه ده‌بێت به‌پێشمه‌رگه‌و ناوی خۆی بۆ مه‌لا فه‌رهاد ده‌گۆڕێت و پێشكه‌شی خوناوی ده‌كات كه شتێكی زۆر جوانه من حه‌زم لێیه عه‌شق له‌ئێستاشدا هه‌ر وابێت ، هه‌روه‌ك وه‌سفی پێشمه‌رگه‌م كردووه كه به‌داخه‌وه له‌زۆر كتێبی بیره‌وه‌ری ئێستای سه‌ركرده‌كانمان باس له‌پێشمه‌رگه له‌شاخ ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ی خراپیان كردووه كه نه‌خێر پێموایه پێشمه‌رگه له‌لای من ته‌مه‌نی به‌هاری خۆی پێشكه‌شی نیشتمان كردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئازادبین و به‌سه‌ربه‌رزی بژین كه له‌ژیانی خۆیاندا خۆشه‌ویستی و گاڵته‌و گه‌پ و هه‌ڵپه‌ركێشیان كردووه‌و یارمه‌تی خه‌ڵكیان داوه له‌گونده‌كان كه پێشمه‌رگه مرۆڤی جوان بووه‌و به‌و شێوه‌یه نیه كه ته‌نیا شته ناشیرینه‌كانیان باس ده‌كه‌ن ئه‌وه غه‌درێكی زۆر گه‌وره‌یه له‌پێشمه‌رگه ده‌كرێت ، بۆیه من هه‌ستاوم جوانیه‌كانی پێشمه‌رگه‌و عه‌شق و لادێكانم باس كردیه.
ئاشكراشی كرد كاتێك له‌فه‌یسبوك به‌سه‌رهاته‌كه‌م بڵاوده‌كرده‌وه كاك ستران په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه‌و وتویه‌تی كاك شێرزاد تۆ چی له‌و چیرۆكه ده‌كه‌یت ئه‌مه بابه‌تێكی جوانه ، منیش وتم مامۆستا هه‌ر بۆخۆم ده‌نووسم و بیرم له‌هیچ نه‌كردیته‌وه ئه‌ویش وتی ئه‌گه‌ر نووسینی به‌سه‌رهاته‌كه‌ت ته‌واو كرد تۆش بیكه به‌كتێبێك و ئێمه‌ش یارمه‌تیت ده‌ده‌ین ، منیش هاوڕێی به‌ڕێزم چه‌تۆ به‌ڕانه‌تی كه رۆژانه به‌یه‌كه‌وه داده‌نیشتین پێموت و ئه‌ویش وتی یارمه‌تیت ده‌ده‌م كه خۆشی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنی حزبی شیوعی بوو به‌پله‌ی ئامر فه‌سیل كه كۆمه‌ڵێك رووداوی پێشمه‌رگه‌ی بۆ باس كردم كه چۆن ژنیان هێنایه‌و چۆن هه‌ڵپه‌ڕكێیان كردیه‌و چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه له‌كاتی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ، منیش له‌خه‌یاڵی خۆم درێژه‌م به‌به‌سه‌رهاتی ناو رۆمانه‌كه‌ی خدر‌و خوناو ده‌داو ده‌منووسیه‌وه.
شێرزاد شه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یه‌كێك له‌به‌سه‌رهاته‌كانی ناو رۆمانه‌كه به‌نه‌فره‌ت كردنی شه‌ڕی براكوژی بوو وتی: به‌داخه‌وه خدر ده‌بێت به‌پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كان و خوناویش ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێ له‌لایه‌نه‌كانی تر كه به‌داخه‌وه ئه‌وكاتیش كوردستان به‌و شێوه‌یه دابه‌ش ببوو ده‌بێته شه‌ڕی لایه‌نه كوردیه‌كان له‌كاتی برینداربوونی برایه‌كی خوناو ، به‌ڵام عه‌شقی خدر‌و خوناو هه‌ر كۆتایی پێنایه‌ت كه هه‌ریه‌كێكیان له‌گونده‌كه سه‌ر به‌لایه‌نێكدا ده‌بن و هه‌ردوولایه‌ن كاتێك ده‌هاتنه گوند ترسیان له‌یه‌كتری هه‌بوو ، به‌ڵام عه‌شقه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده جوان بووه هیچكاتێك شه‌ڕی براكوژی كاریگه‌ری له‌سه‌ریان نه‌بووه ، حه‌زم لێ‌بوو له‌كتێبه‌كه‌دا باسی ئه‌وه بكه‌م له‌ناو پێشمه‌رگه‌و پارته سیاسیه‌كانی كورد كه دژی شه‌ڕی براكوژی بووینه كه خدرم هێناوه وه‌ك نوێنه‌ر هه‌موو ئه‌و شۆڕشگێرو قاره‌مانانه‌یه كه دژی شه‌ڕی براكوژی بووینه ، ته‌نانه‌ت نمونه‌یه‌كم هێناوه‌ته‌وه له‌یه‌كێك له‌شه‌ڕه‌كانی براكوژیدا خدر كه به‌مه‌لا فه‌رهاد ناسرابوو رابه‌ڕ سیاسی بووه‌و دوو كه‌رتی پێدراوه كه له‌قۆڵێك له‌شه‌ڕه‌كان دژی لایه‌نه كوردیه‌كه‌ی تر شه‌ڕ بكات هه‌ر چه‌ند پاڵه‌په‌ستۆشی ده‌خه‌نه‌سه‌ر ، به‌ڵام بڕیارده‌دات شه‌ڕ نه‌كات.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد- هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25