riklam

سه‌رۆك كۆمار و هاوسه‌رۆك تاوتوێی كێشه‌كانی به‌غداو هه‌رێم ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 12:14 PM - 2021-06-06
.

.

د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٦/٦ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌باره‌ت به‌ دۆخی گشتی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان و گوزه‌رانی خه‌ڵك گفتوگۆكرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ به‌ھێزكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا و پاراستنی مافی ھاووڵاتیان و مووچه‌خۆران و ھێنانه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بێ جیاوازی.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دووپاتكرایه‌وه‌ له‌گرنگی پته‌وكردنی ھاریكاری و ھه‌ماھه‌نگی نێوان ده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی ھه‌رێم بۆ گه‌یشتن به‌ رێگاچاره‌ی گونجاو له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات و به‌ھێزكردنی ئاسایش و ئارامی و ھێنانه‌دی داواكارییه‌ ره‌واكانی خه‌ڵك.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا به‌گرنگییه‌وه‌ باس له‌ به‌ھێزكردنی دیالۆگی جددی نێوان ھێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان كرا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی خه‌ڵك.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket