riklam

ئه‌رمینیا.. منداڵێكی كورد به‌شداری چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كات

هەمەرەنگ 05:27 PM - 2021-06-05
.

.

له‌چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی رۆژی جیهانی منداڵان، له‌ لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵیی armen press  و رادیۆی نیشتیمانی ئه‌رمینیا و به‌پشتیوانی سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌و رۆشنبیری كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌رمینیا كه‌ سه‌ر به‌نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، له‌ پرۆژه‌یه‌كی رۆشنبیریدا بۆ ئاڵوگۆری كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌رمینیا، منداڵانی 11 كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌رمینیا پڕۆژه‌ی (چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی به‌یه‌كه‌وه‌) چیرۆكه‌ میللـییه‌كانی خۆیان به‌زمانی ئه‌رمه‌نی پێشكه‌شكرد.

له‌و پرۆژه‌یه‌دا 15چیرۆكی جیاوازی هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌لانی ڕووسی و ئۆكراینی پۆله‌ندی و بیلاڕووسی و ئێزیدی و كوردی و ئه‌رمه‌نی له‌لایه‌ن منداڵانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه‌ پێشكه‌شكران.

نیكۆڵای محویان، ته‌مه‌ن 9 ساڵان، منداڵێكی كوردی دانیشتووی یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیایه‌، به‌خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی كوردی به‌ناونیشانی (چۆن به‌ران و كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ گورگه‌كه‌یان ترساند و راوه‌دوویاننا!) به‌شداری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كرد.

لیانا محۆیان، دایكی نیكۆڵای ده‌ڵێت؛ هه‌میشه‌ له‌بیری ئه‌وه‌داین چۆن بتوانین كه‌لتوور و زمان و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌ كوردیه‌ بپارێزین و له‌ هزر و بیری منداڵانمان بچه‌سپێنین، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ به‌ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ش بڵێین كه‌ ئێمه‌ش خاوه‌ن كه‌لتوور و ئه‌ده‌بیاتێكی گه‌وره‌ین، به‌شداریكردنی نیكۆڵای كوڕم له‌م پرۆژه‌یه‌ و په‌خشكردنی به‌زمانی ئه‌رمه‌نی له‌ رادیۆی نیشتیمانی ئه‌رمینیا به‌شێكه‌ له‌ هاوبه‌شی پێكردنی گه‌لی ئه‌رمینیا له‌ناوه‌ڕۆكی چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی كه‌ هه‌ڵقوڵاوی هه‌ناوی كه‌لتوور و زمانی كوردیه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket