riklam

گروپی موزیکی سەهەند دێتەوە بەردیدەی هەوادارانی

ئەدەب وهونەر 05:47 PM - 2021-06-03
.

.

گروپی موزیکی سەهەند بە ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە شانۆی رۆمانی لە هەواری شار دوریی لەگەڵ بینەران و گوێگرانی کۆتایی پێدێنێت و بەم کۆنسێرتەش دەست بە ئەنجامدانی چالاکییە هونەرییەکانی دەکاتەوە.

پشکۆ مستەفا ژەنیاری گروپی موزیکی سەهەند دەڵێت: ماوەیەکی زۆر دورکەوتینەوەو یەکێک لە هۆکارەکان نەبونی شوێنی پرۆڤە و کۆبونەوەمان بوو، ڤیم فاوندەیشن پەیوەندییان پێوەکردین بۆ دوبارە دەرکەوتنەوەمان و ئەمساڵ ڤیم فاوندەیشن کۆیکردینەوەو ژورێکی بۆدابین کردوین تا بتوانین پرۆڤەی تیا بکەین.

وتیشی: بۆ دەرکەوتنەوەمان بیرمان لەوە کردەوە یەکسەر بە کۆنسێرتێک بێینە پێشەوە و چەندین گۆڕانکاریمان لە ئاوازەکاندا کردوە، کەلەرۆژی کۆنسێرتەکەدا گوێگران دەتوانن هەستی پێبکەن.

راستی جەمال کوردی ژەنیار لە گروپی موزیکی سەهەند وتی: لەم کۆنسێرتەدا ٩ بەرهەم نمایش دەکەین کە یەکێک لە بەرهەمەکان بەس ئامێرە ریتمییەکانە و کۆی بەرهەمەکانی تر ١٠ ژەنیارین و خاتونی ژەنیاری ئامێری چەلۆ ئاودێر خان وەک میوان لەگەڵمان بەشدارە.

وتیشی: یەکێک لە تراکەکان دەنگی تێدایە و گۆرانییە و بۆ ئەو مەبەستەش تاژان خان بەشداری دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد: ماوەیەکی زۆرە ئێمە کار بۆ ئەم کۆنسێرتە دەکەین و هیوادارین بینەر و گوێگرێکی زۆر ئامادە بن و چێژ لە کارەکە وەربگرن.

کۆنسێرتەکە رۆژی شەممە ٥-٦-٢٠٢١ لە شانۆی رۆمانی لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی سەعات ٧ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.

گروپی موزیکی سەهەند لە ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوەو بیرۆکەی دروست بونەکەی شێوازی کارکردنەکەیەتی کە رۆژئاواییە، کەلەو سەردەمەدا لەو جۆرە ستایلە زۆر کەم بوو بەتایبەت بۆ کاری گروپ، زۆربەی ئامێرەکان ئامێری رۆژئاوایین .

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket