دیسان به‌زمی موچه.....!
ئابوری 12:55 PM - 2021-06-03.
به‌پێی یاسای خزمه‌تی شارستانی ژماره(24)ی ساڵی 1960 و هه‌روه‌ها یاسای موچه‌ی ژماره (23)ی ساڵی 2008، موچه مافێكی پێدراوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه، ده‌بێت حكومه‌ت هه‌موو مانگان له كاتی خۆیدا بیدات، به دیوێكیتر گرێبه‌ستێكی یاسایی له نێوان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ك و حكومه‌تیش له لایهكیتره، ده‌بێت لایه‌نی یه‌كه‌م ئه‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ریه‌تی وه‌كو خۆی جێبه‌جێی بكات، له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت مافی یاساییان دابین بكات، نابێت و ناكرێت بابه‌تی موچه تێكه‌ڵاوی هیچ ئه‌جندایه‌ك بكرێت و بخرێته به‌ر مه‌نگه‌نه و بینه‌و نیه، مخابن له هه‌رێمی كوردستان موچه له بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له كاتی خۆیدا وه‌ریبگرێت و پێیه‌وه بحه‌سێته‌وه و بتوانێت ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به باشی جێبه‌جێی بكات، بۆته خه‌مێكی گه‌وره و به‌رده‌وام له هه‌وكی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئاڵاوه و حكایه‌تێكی دوور‌و درێژیشه هه‌ر ده‌سپێكه‌كه‌ی دیاره كۆتاییه‌كه‌ی نادیاره، له تونێلێك ده‌چێت روناكیه‌ك له دواوه‌ی دیار نیه، به تایبه‌ت له 2014ه‌وه به‌سه‌د هه‌وراز و نشێو و بینه و بهردها تێپه‌ڕیوه و (5) ساڵی ته‌واو درێژه‌ی كێشا، راسته ئه‌و ده‌م هه‌ندێك پاساو هه‌بوو به‌ڵام له‌به‌رده‌م ئه‌و پێدراوه یاساییه زۆر لاوازبوون، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قۆناغه‌كه به‌سه‌د ده‌رده‌سه‌ری و كوله مه‌رگیه‌وه تێپه‌ڕێنرا، به هیوای ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر دووباره نه‌بێته‌وه و چیتر ئه‌و ده‌سته‌واژه سواوه‌یه (پاشهكهت) نه‌یێته‌وه نێو فه‌رهه‌نگی ژیانی موچه‌خۆران به تایبه‌ت مامۆستایان، به داخه‌وه جارێكی‌تر له كۆتایی 2019وه كه‌وتینه‌وه نێو فه‌زا بێ سه‌روبه‌ری (5) ساڵی پێش‌و، ئه‌مجاره بدعه‌ی لێبڕینیان هێنایه كایه‌وه و له پاڵیشیدا دوای كه‌وتنیشی هاته سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیان له ژێر ئه‌و ئه‌ركه ئه‌خلاقیه بهێننه ده‌ره‌وه، هۆیهكهیان فڕێ‌دا گۆڕه‌پانی كۆفید-19و چاكسازی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ‌دا، به‌ڕاستی ئه‌وانه زۆر سواوهن كه‌س به فلسێكی قه‌ڵب سه‌ودایان پێناكات، ئاخر كۆفید-19 له هه‌موو جیهاندا بڵاوه و كه‌چی موچه هه‌ر دراوه و ده‌درێت،له چاكسازی و خراپسازیشدا هه‌ر خۆیان به‌رپرسن، چونكه خۆیان كردوویانه تا خۆشیان چاك نه‌كه‌ن كه‌سیان پێ چاك ناكرێت، هه‌وڵه هه‌وڵیانه ئه‌و خراپسازیه له ئه‌ستۆی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بشهتێنن به‌وه‌ی لێره‌و له‌وێ ده‌رماڵه‌ی زیاده وه‌رده‌گرن، بۆ پرسیار له‌و هه‌موو بندیوار و سه‌ردیوار و لادیوارانه ناكه‌ن؟ بۆ ئه‌وراقی بێسه‌ر و به‌ری ئه‌و هه‌موو خانه‌نشینه نایاساییانه هه‌ڵناده‌نه‌وه؟ بۆ سنور بۆ به‌خشینه‌وه و ئه‌و هه‌موو پله‌و پۆستانه دانانێن؟ بۆ واز له كڕینی وه‌لائی سیاسی یه‌كتر به پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته خێر له خۆنهیوه ناهێنن؟ بۆ پاره‌ی ئه‌و گه‌له به‌ش مه‌ینه‌ته له ماشێنی زه‌بلاحی راگه‌یاندنه‌وه خه‌رج ده‌كه‌ن، نه‌ك بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه باڵاكان، به‌لكو بۆ شكاندن و گوڵكردن له یه‌كتردا، له‌سه‌ر رێككه‌وتنیش له گه‌ڵ مه‌ركه‌زدا، سه‌ره‌تا پێیان وتین مه‌ركه‌ز (موفلیسه) با پشت به ئابوری سه‌ربه‌خۆی خۆمان ببه‌ستین، ده‌فه‌رمون ئه‌وه حكومه‌ته موفلیسهكهیه به باشی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و مانگانه‌ش بێ كه‌موكوڕی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌دات، ئێمه‌ش به ئابوری سه‌ربه‌خۆ بووینه كویله‌ی هالك بانك و ده‌یان سه‌ودای سیاسی و سه‌ربازیتر، وه‌كو بۆمبیان لێهاتوه هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ به‌ڕومان دیتهقێننهوه، ئه‌وه‌تا ئه‌م مانگه ته‌قاندیانه‌وه، دوای ئه‌و ئازاره دورودرێژه تازه رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌غداد پێ باشه، ده‌ی باشه رێكه‌ون كێ رێگه‌ی لێگرتون بۆ هیچ نا به‌لكو بۆ خزمه‌تی ئه‌و هه‌موو مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره راسته‌قینانه له پشتیانهوهش كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری كه هه‌موو مانگان ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه له‌وه‌ی ده‌درێت یان دواده‌كه‌وێت، له نزیكه‌ی دووساڵ حكومكردنی ئه‌و كابینه‌یه ته‌نها چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به لێبڕینی 21% موچه‌كان به رێكهپێكی دراون كه هه‌موش وه‌كو كونی كاڵه‌ك ده‌زانن ئه‌و غه‌درێكی سۆره سۆره ده‌كرێت، وه‌ك په‌نده كوردیهكهیه كه ده‌ڵێت (( پێت ده‌وه‌ستم و راناوه‌ستم))، كاتێك پێدانی موچه به ته‌واوی بووه داواكاریه‌كی موتڵه‌قی جه‌ماوه‌ری، جارهشكه هاتن هه‌موو شتێكیان گه‌ڕانده‌وه خاڵی سفر، كلتوره كۆنینهكهی خۆیان له دواخستن و نه‌دانی به‌بێ هیچ پاساوێك ده‌ستپێكرده‌وه ، چونكه ئه‌وه‌ی له چوار مانگی رابردوودا هه‌بوو موچه‌یان پێده‌دا ئه‌م مانگه‌ش هه‌ر به‌وشێوه‌یه بوو،به‌پێی خوێندنه‌وه‌كانیش داهات زیاتر بووه له جاران، بارودۆخی گشتی سیاسیش گۆڕانكاریه‌كی ئه‌و تۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه، مه‌گه‌ر شتێك له ژێره‌وه له چوارچێوه‌ی سهوداكاریهكاندا هه‌بێت ، كه‌واته ئه‌و شێوه دابه‌شكردنه كه به دڵۆپاندنه ده‌بێت رونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌یه‌وه بدرێت، نه‌ك یاری كردن به وشه و رسته و ده‌سته‌واژه له سه‌ر زاری به‌رپرسه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆ له‌و ئه‌ركه بهێننه ده‌ره‌وه، لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌وانه بڵێم كه بوونه‌ته هۆكاری ئه‌و هه‌موو ئه‌زیه‌ت و ئازاره، ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگه‌ش به‌و خه‌ڵكه ده‌یكه‌ن ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانه‌ی زۆرداری رابردووتان، ده‌تانه‌وێت مردنمان پێ نیشان بده‌ن تاوه‌كو به تا رازی بی كه دڵنیام پێنج و دوو رۆژێكه و هه‌تا سه‌ر نابێت، چونكه هیچ شتێك له ئازاری برسیكردن كاریگه‌رتر نیه.
نوسینی/ :عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17